لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدکردنی مام زەکیدا پەیامی یەکگرتن درا

زەکی شەنگالی(ئیسماعیل ئۆزدەن) ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی لەیەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونیدا، بەئامادەبوونی سەدان کەس لەناوچەی سەردەشت-ی شەنگال یادی کرایەوە، لەپەیامی ئامادەبوواندا تیشک خراوەیەسەر ئەوەی کە مام زەکی سمبولی یەکگرتوویی ئێزدییەکان بوو، بۆیە پێویستە ئەو یەکگرتوویی و یەکڕیزییە فراوانتر بکرێت.


زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی کەلە١٥ی ئاب-ی ٢٠١٨ کاتێک لەمەراسیمێکی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی گوندی کۆچۆ دەگەڕایەوە، لەئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوو، ئەمڕۆشلە ناوچەی سەردەشت-ی چیای شەنگال، مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی ئەنجام درا، تیایدا بنەماڵەی مام زەکی، بەڕێوەبەرانی دامودەزگاکانی شەنگال، شاندەکانی ڕۆژئاوا، ئەوروپا و بەسەدان کەس ئامادەی بوون.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی دیموکراتیکی شەنگال: جگە لەیەکڕیزیی شتێکی تر نابێتە وەڵام

مەراسیم بە خولەکێک وەستان بێدەنگی و ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر حسێن حاجی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال وتارێکی پێشکەش کرد و وتی:''مام زەکی بۆئێمە سمبولی یەکگرتن و یەکڕیزی بوو، ئێستاش ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە ئەوەیەکە ئەو یەکگرتن ویەکڕیزییە پێک بهێنین، جگەلەمە شتێکی تر نابێتە وەڵام''.

گولێ ئۆزدەن: لەدژی هێرش پێویستە بێدەنگ نەبین

بەناوی بنەماڵەی مام زەکی، گولێ ئۆزدەن هاوسەری مام زەکی لێدوانی دا و وتی:''خەڵکی شەنگال باش دەزانن کە شەنگال لای زەکی زۆر شیرین بوو، ئەو بە خۆشەویستییەوە کاری خۆی دەکرد، بۆئەو هیچ میللەتێک جیاوازی نەبوو، بێ ئەوەی هیچ جیاوازییەک بخاتە نێو مەزهەب و زمانێک، بۆ یەکێتی گەلان کاری دەکرد، بەڵام دووژمن بەئامانجی گرت، پێویستە تۆڵەی مام زەکی بکەینەوە و لەدژی هێرشی دووژمن بێ دەنگ نەبین، سڵاو لەهەمووان دەکەم و دەڵێم شەهید نامرێت''.

یەکێک لەفەرماندەی یەبەشە: مام زەکی بۆ ئێمە نموونە بوو

سەید حەسەن یەکێک لەفەرماندەکانی یەبەشە لەمەراسیمەکە وەهای وت:'' ئێمە مام زەکی و قوربانیانی سیبا شێخ خدرو تل عزێر بەبیردەهێنینەوە، ئێمە لەکەسایەتی مەعسوم کۆرکماز دا ٣٥-مین ساڵیادی ١٥ی ئاب لە مام زەکی و هەموو شوێنکەوتووانی ڕێچکەکەی پیرۆز دەکەین، یەکێک لەهەزاران شەهیدی ڕێچکەی هەنگاوی ١٥ی ئاب دیار غەریب-ە کە ئەمڕۆ چل ڕۆژ بەسەر شەهیدبوونی تێپەڕدەبێت ئەم شەهیدەش بەبیردەهێنینەوە، دووژمن کاتێک بیەوێت کۆمەڵگایەک بەئامانج بگرێت ئەوا سەرەتا پێشەنگەکانی بەئامانج دەگرێت، مام زەکی-ش بۆجڤاکی ئێزدی بەمشێوەیە بوو، مام زەکی چۆن بوو، هەڤاڵ هەڵمەتیش بەهەمانشێوەبوو، ئێمە هەرچەندە باسی تێکۆشانی مام زەکی بکەین هێشتا کەمە، بەتایبەت بۆ ماوەی ٢٠ساڵ کاروخەباتی لەنێو کۆمەڵگای ئێزدی کرد، سەردانی هەموو پێشەنگەکانی کۆمەڵگا و ڕیش سپیانی دەکرد، بێ ئەوەی بڵێت ماندووم کاروخەباتی بەڕێوەدەبرد، بۆ یەکڕیزی جڤاکی ئێزدی کاری دەکرد، هەڤاڵ زەکی بۆ ئێمە نموونە بوو''.

هاوسەرۆکی تەڤدەم: پێویستە ئێمە وەسیەتی مام زەکی جێبەجێ بکەین

غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک-تەڤدەم ، لەمەرسیمەکەدا باسی لەوە کرد:''شتی پێویست و بنەڕەتی بۆ ئێمە ئەوەیە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی بنیات بنێین، بەیەکڕیزیی ئێمە دەتوانین پێش لە کۆمەڵکوژیی و هێرش بگرین، ئەگەر ئێمە یەکڕیز نەبین ئەوا هێرش لەسەرمان زیاتر دەبێت، هەبوونی ئێزدییان هەبوونی کورد و کوردستانە، پێوستە ئێمە لەبەرامبەر هەر هێرشێک هۆشیار بین، پێویست بوو تائێستا ئێمە وەسیەتی مام زەکیمان جێبەجێ بکردبایە''.

هەروەها، شێخ ئازاد لەسەر ناوی هەرچوارپارتی ئێزدییان پەیامیێکی پێشکەش کرد.

دوای مەراسیمەکەش هاوشێوەی شەوی ڕابردوو، دووبارە خێر بۆ مام زەکی بڵاو کرایەوە.

 

ش.ف