کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقەى هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە مەریوان، چوار کەس برینداربوون و کەسێکیش دەستگیرکراوە.
بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ هێزەکانی ئێران لە سنووری دۆڵەبی لە نزیکەوە تەقەیان لە چەند کەسێک کردووە، کە مەڕ و ماڵاتیان پێ بووە.
لە دەستڕێژی گوللـەی هێزەکانی ئێراندا چوار کەس بەناوەکانی ئەیوب پیرۆزی تەمەن ٢٨ ساڵ، ئەبوبەکر فەتاحی تەمەن ٣٥ ساڵ، دانا پیرۆزی تەمەن ٢٥ ساڵ و ئەیوب پیرۆزی تەمەن ٣٦ ساڵ بیرینداربوون، کە سەرجەمیان دانیشتووی گوندی سەردۆش-ی سەر بە مەریوانن.
هاوکات هێزەکانی ئێران هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی کارۆ سدیق یەمەنی خەڵکی گوندی سەردۆش دەستگیرکردووە، ئەوە جگەلەوەی دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی ئەو هاوڵاتییانەشدا گرتووە.
ب.ل