لە مەندەلی شەش پۆلیس کوژران

شەش پۆلیسی عێراق لە شارەدێی مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە کوژران.


بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ڕۆژنیوز، شەوی ڕابردوو نزیک کاتژمێر ١٢ لە بازگەی دەروازەی مەندەلی لە دیوی رێگای خانەقین- مەندەلی بە قەناس پۆلیسێک کوژرا، دواتر مەفرەزەیەکی پۆلیسی ناوخۆ چووە بۆ بەفریای بازگەکە، بەڵام لە ڕێگا بۆمبێکی چێندراو پێیان تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا پێنچ پۆلیسی تر کوژران و لە ناو کوژراوەکان ئەفسەرێک ھەیە بەپلەی ڕائید.

تا ئێستا نەزاندراوە کێ ئەو هێرشانەی ئەنجامداوە.

جێگای بیرهێنانەوەیە، ھەفتەی ڕابردوو پۆلیسێکی تر لە مەندەلی کوژرا بە فیشەلی قەناس لە لایان چەکداری نەناسراو.

ش.ف