لە ناوڕاستی شاری سلێمانی سەرە بۆ سەمون گیراوە

لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هەموو مارکێت و سەمونخانە و نانەواکان دابخرێن، بەڵام لە سەمونخانەی سەهۆڵەکە لە شاری سلێمانی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دوور لە ڕێکارە تەندروستییەکان سەرەیان بۆ کڕینی سەمون گرتووە.


وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر قەدەغەی توندی هاتووچۆ پەیڕەو بکرێت، قەدەغەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆتاییهات، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا هەتا دەرکردنی بڕیارێکی دیکە قەدەغەکە بەهەمان ڕێکار درێژ دەکرێتەوە.

بەڵام وەک لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت، لەئێستادا هاوڵاتیان لە ناوڕاستی شاری سلێمانی دوور لە ڕێکارە تەندروستییەکان سەرەیان بۆ کڕینی سەمون گرتووە، هەروەها هەندێک لە مارکێت و میوە فرۆشییەکان کراونەتەوە.

د.ع