لە ناو عەفریندا ٦ چەتە کوژران

شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا و لە ئەنجامی سێ چالاکییان لە ناوەندی عەفریندا، شەش چەتە کوژراون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چەند چالاکیی شەڕڤانان بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی خستە ڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە دوێنێ پێنجشەممە لە ناوەندی عەفرین سێ چالاکیی جیاواز ئەنجام دراوە، لە یەکەم چالاکییدا شەڕڤانان لە ناوەندی عەفرین چەتەکان و سەربازانی سوپای تورکیان کردووەتە ئامانج، لەو چالاکییەدا دوو چەتەی تەحریری شام کوژراون و سێ سەربازی سوپای تورکیش برینداربوون.

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەڕڤانان لە گەڕەکی ترند لە دژی چەتەکانی بەناو "پۆلیسی سەربازی" چالاکییان ئەنجام داوە، لەو چالاکییەشدا دوو چەتە کوژراون و چوار برینداربوون.

لەکۆتاییشدا ئەنجامی کۆتا چالاکیی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە، کە هەر ئەو ڕۆژە لە ناوەندی عەفرین چالاکییەکی دیکە لە دژی چەتەکان ئەنجام دراوە و لە ئەنجامیدا دوو چەتە کوژراون.

س.ح