ئەمشەو چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر دوو گوند لە سنووری مەخمور و بە هۆیەوە سێ هاوڵاتی شەهیدبوون.
ئەمشەو چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر هەریەکە لە گوندەکانی خدرجە و لاوەر لە نزیک مەخمور، بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان سێ هاوڵاتی ئەو گوندانە گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتیانی گوندەکان رووبەڕووی هێرشەکە بوونەتەوە و هێزەکانی لیوای ١٤ی پێشمەرگە گەیشتونەتە ناوچەکە و ئەو سێ کەسەی لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن و کوڕی موختاری گوندی خدرجەن.
لە ماوەی ڕابردوو چەتەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی سنوری هەرێمی کوردستان شەوانە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیان و هێزەکانی پێشمەرگە.
نوێکراوەتەوە
ها-غ