پێنجشەممە, 11 يون 2020 – 20:37 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
“لە هەرێمی هەفتانین لەیەک ڕۆژدا ٣ چالاکی ئەنجامدران
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی هەفتانیندا کە لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛
٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ هێزەکانمان لە یەژا-ستار، لە دژی یەکینەیەکی دوژمن لە گردی پارتیزان چالاکیەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکیەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
١٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٤٠ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە دژی یەکینەیەکی دوژمن لە گردی کۆنفڕانسی گەورە چالاکیەکیان ئەنجامدا و سەربازێک کوژرا.
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک لە دژی یەکینەکانی دوژمن لە گردی کۆنفڕانسی گەورە بۆ جاری دووەم چالاکیەکی تریان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا گورزی قورسیان لە سەنگەرەکانی دوژمندا، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.
لە ناوچەی چەلێ چالاکیەک لە دژی یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆن ئەنجامدرا
١٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروبەری هەردوو گردی جانمەدا و شەلالەی سەر بە هەرێمی خەرەگۆل دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپڕانسیۆنێک کرد.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا کە لە ناوچەکە بەردەوامە، هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١١:٠٠ لە دژی یەکینەکانی دوژمن کە ئۆپڕاسیۆنەکەیان ئەنجام دابوو، چالاکیەکیان ئەنجامدا، گورزی کوشندەیان لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمندا، ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکانی ئەو چالاکیە نەزانرا.
ئۆپڕاسیۆنەکەی ئەو ناوچەیە بەردەوامە
لە هەرێمی هەرەکول زیاتر لە ١٠ سەرباز کوژران
٢٠ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی دەریی عەگید’ی سەر بە هەرێمی هەرەکولی شاری سێرت دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی کرد، سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی، سەربازەکانی لە هەرێمەکە جێگیر کرد، دوای جێگیرکردنی سەربازەکان، لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ و پێکدادانێکی قورس ڕوویدا، لەو شەڕەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، زیاتر لە ١٠ سەربازی دوژمن کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون، هاوکات لەو شەڕەدا ٣ لە هەڤاڵانمان کە تا دوایین فیشەکیان لە دژی یەکینەکانی دوژمن شەڕیان کرد، شەهید بوون.
سوپای داگیرکەری تورک، هەواڵی کوژرانی سەربازەکانی لەناو ڕاگەیاندنەکانیدا وەکو ڕووداوێکی دوور لە شەڕ و پێکدادان ڕاگەیاند و هەواڵی ناڕاستی بڵاو کردەوە و هەوڵیدا شکستەکانی بشارێتەوە، ئەو سەربازانەیان لە ئەنجامی گورزی کوشتندەی هێزەکانمان کوژران.
لە دێرسیم لە دژی قولەیەکی چاودێری سەربازی چالاکیەک ئەنجامدرا
١٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانمان لە ناوچەی ساری توسونی سەر بە هەرێمی پولوری شاری دێرسیم لە دژی قولەیەکی چاودێریی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. کۆگایەک و ٦ کامێرا و پانێلێکی خۆر لە قولەکە لە لایەن هێزەکانمانەوە لەناو بران.
ناسنامەی ئەو گەریلایەی لە هەرێمی گابار شەهید بوو
لە ڕاگەیێندراوێکماندا لە ٣١ی ئایاردا بڵاومان کردبووەوە کە سوپای داگیرکەری تورک لە بەرواری نێوان ١٣-١٨ی ئایاردا لە شاخی گاباری شرنەخ ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی ئەنجامداوە و لەو ئۆپڕاسیۆنەدا هەڤاڵێکمان شەهید ببوو.
زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیە یە:
نازناو: ڕەشۆ خەرزان
ناوی تەواو: زیا تاش
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: فاتیمە – موسا
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٧ی ئایاری ٢٠٢٠ – گابار
هاوڕێمان زیا ڕەشۆ لە ساڵێ ١٩٩٢ لە شاری سێرت لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو، هاوڕێ ڕەشۆ لە تەمەنی منداڵیەوە، سوتانی گوندەکان و کۆچبەری بینی کە بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجام درا، لەو سەردەمەوە دڵخوازی بۆ خۆڕاگری پەکەکە لە ناو دڵیدا ڕوا، هاوڕێ ڕەشۆ لە ماوەی خوێندانی زانکۆدا کردەوە جیاکاریەکانی دەوڵەتی فاشیستی باشتر بینی و ئیدی تێگەیشت کە ئەگەر تێکۆشان نەبێت، نابێت، جگە لە خۆڕاگری گەریلا ئازادی بەدی نایەت و ساڵی ٢٠١٣ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، هاوڕێ ڕەشۆ هاوکات بە فیداکاری و ڕەنجدەریەکەیەوە دەناسرایەوە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا، خاوەنی ئیرادەیەکی پۆڵایین بوو، پێشەنگ بوو بۆ هاوڕێکانی، لە ڕووی تاکتیکیەوە بە باشی پەرەی بە تواناکانی دابوو، هەروەها لە چوارچێوەی پەروەردەکردنی هەڤاڵانیدا لەسەر ئایدۆلوجیای ڕێبەرایەتی ببووە هاوڕێیەکی پێشەنگ و شارەزا، هەروەها ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە شێوەیەکی شارەزایانە جێبەجێ دەکرد.
بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزی هەڤاڵی شەهیدمان ڕەشۆ و بە گشتی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیشمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانە مێژوویەکەی شەهیدانمان سەردەخەین”.
د.ع