لە هەفتانین سەربازێک کوژرا

لە ئەنجامی چالاکیی ژنە گەریلاکانی یەژاستار دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەفتانین، سەربازێک کوژرا.


 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لەسەر چالاکیی ژنە گەریلاکانی یەژاستار دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانین-دا، گەریلاکانی یەژاستار، ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٢:٤٠ خولەکی دوانیوەڕۆ، لە گردی پارتیزان دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیی بە قەناسیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.

هەروەها هاتووە: ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی فلەهان لە ناوچەی زاپیان بۆردوومان کرد، لەم بۆردوومانەدا زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.

ک.س