چوؤرشەممە, 25 مار 2020 – 15:37 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لەسەر چالاکیی ژنە گەریلاکانی یەژاستار دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانین-دا، گەریلاکانی یەژاستار، ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٢:٤٠ خولەکی دوانیوەڕۆ، لە گردی پارتیزان دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیی بە قەناسیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی فلەهان لە ناوچەی زاپیان بۆردوومان کرد، لەم بۆردوومانەدا زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.
ک.س