لە هەولێر توشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان توشبوونی کەسێکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری هەولێر ڕاگەیاند، کە پزیشکێکی تەمەن ٣٨ ساڵە.


لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، پزیشکێکی شاری هەولێر پیاو تەمەن ٣٨ ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی هه‌رێم، ٤٦٢ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، له‌نێویاندا پێنج مردن هه‌یه‌، ٣٨٥ كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌.

د.ع