شۆفێرى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بەهۆى زیادکردنى باج لەسەریان گردبوونەوە و ڕێگاى سەرەکیى هەولێر- موسڵ-یان داخستووە.
کەمێک بەر لەئێستا شۆفێرى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دژى زیادکردنى کرێی کێشکردن لەسەریان لە شارۆچکەى خەبات لە سنورى پارێزگاى هەولێر گردبوونەوە و ڕێگاى سەرەکیى هەولێر-موسڵیان بەڕووى هاتووچۆکەراندا داخستووە.
ئەو شۆفێرانە وەک خۆیان دەڵێن: لەسەرەتادا هیچ بڕە پارەیەکیان لێوەرنەگیراوە بۆ کێشکردنی بارەکانیان، بەڵام دواتر بڕى هەزار دینار و پاشان سێ هەزار دینار و لە رۆژى ١ ى ئەم مانگەشەوە جارێکى دیکە لەسەریان زیادکراوە و بەجۆرێک دەبێت لەئێستادا بۆ کیشکردنى هەر بارێک بڕى پێنج هەزار دینار بدەن.
جێگەى ئاماژەیە، ئەو شۆفێرانە دژى زیادکردنى کرێیی کێشکردن لەسەریان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و وەک خۆشیان دەڵێن: بڕى باجەکە بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزکراوەتەوە و ئەوەش وادەکات گوزەرانى ئەوان سەختتر بکات.
ئ.م