لە شاری هەولێر ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە دوو کەس کرد و دەستبەجێ هەردووکیان گیانیان لە دەستدا.
پەیامنێری ڕۆژنیوز، ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم نەخۆشخانەیەک لە شارەدێی عەنکاوا لە شاری هەولێر، لە ئۆتۆمبێلێکەوە ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژیی گوللـەیان لە دوو کەس کرد کە لە نەخۆشخانەکە هاتبوونە دەرێ ویستبوویان سواری ئۆتۆمبێلەکەیان بن.
وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دووکەسە برابوون و ئۆتۆمبێلێکی گوللـە نەبڕی جام ڕەشیان پێبووە و چەندین گوللـەش بەر ئۆیۆمبێلەکەیان کەوتووە و بەهۆی گوللـەکانەوە دەستبەجێ هەردووکیان گیانیان لە دەستدا.
لەئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە لە ماوەی ئەم مانگەدا لە شاری هەولێر ڕووداوەکانی تەقەکردن زیادیان کردووە و تائێستا چەندین کەس بەو هۆیەوە کوژراون.
ک.س