لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، دوو برا، کوڕە پورێکی خۆیان بە چەقۆ کوشت، بکوژەکان دەستگیرکراون و هەتا ئێستا هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە ئاشکرا نەبووە.
ڕووداوەکە ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر ڕوویداوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە: ئەوکەسەی کوژراوە ناوی (ب. ر) تەمەنی ٣١ ساڵ بووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری کوشتنەکە دیارنییە.
د.ع