لە هەولێر دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە شاری هەولێر دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش کۆی گشتی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٩٩ حاڵەت کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کەمێک پیش ئێستا بڵاویکردەوە دوو تووشبووی دیکەی بە کۆرۆنا لە سنوری شاری هەولێر ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە هەردووکیان پیاون و تەمەنیان ٣٥ ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرن".

بەوەش کۆی گشتی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ٩٩ حاڵەت کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە.

ک.س