لە هەولێر شەش تووشبووی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران

شەش تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا، بەوەش کۆی گشتی توشبوون لەهەرێم گەیشتە ١٧٦ کەس.


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەش تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، چوار لە تووشبووان (دوو ژن و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر.

دوو تووشبووەکەی دیکەش (یەک پیاو و یەک ژنن) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە ٢٦-٢ دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کراوە.

بەپێی ئەم ئامارە، کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٧٦ کەس، لە نێویاندا ٦١ نەخۆش چاکبوونەتەوە و دووانیش گیانیانلەدەستداوە.

ک.س