پێنجشەممە, 4 يون 2020 – 15:45 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لەناوچەی ئەلباکی وان، دژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهیدڕزگار گەڤەر، هێزەکانمان ڕۆژی٣ی ئەم مانگە کاتژمێر٠٦:٤٠ خولەکی ئێوارە، لە ناوچەی ئەلباکی وان دژی ئۆتۆمبێلكیکی سوپای داگیرکەری تورک، کە لە بنکەی قەڵای ئەسمەر بەرەوە بنکەی خەلکاوا دەچوو، چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا گورز لە ئۆتۆمبێلەکە درا و ئەوەندەی بۆمان ڕوون بووەتەوە، سێ سەربازی دووژمن کوژران.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی یەکی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ، لە ناوچەی هەفتانین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بەسەر گردی پارتیزان-دا دەسوورایەوە لەلایەن هیزەکانمانەوە خرایە خوارەوە.
لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیش هاتووە: ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ی شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، دەوروبەری گوندی فلەحا لە زاپیان بۆردوومانکرد، هەروەها ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەش مەیدانی کانی سارک و کوڕەژارۆ لە زاپ، تەپی شەهید حەمزە لە هەفتانین و مەیدانی شەهید دیران لە ئاڤاشین بۆردوومانکراون.
ش.ف