لە وان و جولەمێرگ ١٣ سەربازی تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ و وانی باکوری کوردستان لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا ١٣ سەربازی سوپای تورک کوژران.


ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکانی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی چەند چالاکییەکی ڕاگەیاند.

هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان لە ڕۆژەکانی ٢٨ و ٣٠ حوزەیراندا لە هەنگاوی شۆڕشگێرانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە گەڤەری سەربە جولەمێرگ، چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، ٢٨ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٤٠ خولەکی ئێوارە بە ئەنجامدانی چالاکییەک لەدژی خاڵێکی پشکنینی ئاسایش لە گوندی شیرڤانی سەر بە گەڤەر، گورزی توندیان لە دوژمن دا، لەو چالاکییەدا پێنج سەرباز کوژران و سێیانی دیکەش برینداربوون.

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: ٣٠ی حوزەیران کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکی بەیانی بۆ ٠١:٠٠ی نیوەڕۆ لەسەر گردی بایێ چالاکییەکی بەقەناس لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران، ٣٠ی حوزەیرانیش کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی جەفەری سەر بە گەڤەر، لەدژی یەکینەیەکی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا پێنج سەرباز کوژران و سێیان برینداربوون.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: ٢٩ی حوزەیران کاتژمێڕ ٠٣:٤٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەبەخی سەر بە وان چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٣٠ حوزەیران کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار سەر ڕێگای دەرسیم بۆ ئەرزینگانیان گرت و لەبارەی چالاکیی شەهید زیلان لە ڕۆژی ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ زانیارییان بە هاوڵاتیان بەخشی.

ب.ل