لە ١٥ شوباتدا زیندانیانی پژاک و پەکەکە مان دەگرن

زیندانیان سیاسی کوردی دۆسیەی پژاک و پەکەکە، لە زیندانەکانی ئێران، بە بۆنەی تێپەڕکردنی ٢٠ ساڵ بەسەر گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان و ڕفاندنی، دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کرد.


گروپێک لە زیندانیانی دۆسیەی پژاک و پەکەکە، کە لە زیندانەکانی ئورمیە، خۆی، تەورێز و کاشمەڕ زیندانین، بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، ئەمڕۆ مانگرتنێکی یەک ڕۆژەیان ڕاگەیاند.

ئەم گروپە کە ژمارەیان ١٧ کەسە و بە ساڵانە لە زیندانەکانی حکومەتی ئێران زیندانین، بەبۆنەی سڵوەگەڕی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژ بە ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتنێکی یەک ڕۆژە، زەینەب جەلالیان ژنە سیاسەتمەداری زیندانی کورد لە زیندانی خۆی و عەلی ئەحمەد سلێمان لە زیندانی ئورمیە، لەو زیندانیانەن کە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

س.ح