لە پەلامارێکی چەتەکانی داعشدا لە سنووری خانەقین ئەفسەرێک کوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون.
ئەمشەو چەتەکانی داعش لە سنووری شارۆچکەی خانەقین پەلاماری کاروانێکی سوپای عێراقیاندا و بەو هۆیەوە ئەفسەرێک کوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، نزیک کاتژمێر ٨ی ئەمشەو ژمارەیەک چەتەی داعش دەستڕێژی گوللـەیان کردووە لە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقی لە گوندی قەلعە لە ناوچەی گڵە لە خانەقین و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی مولازم کوژراوە و دوو سەربازی تریش بریندار بوون .
ئەو هێرشە لە کاتێکدایە دوو شەو پێش ئێستا ژمارەیەک چەتەی داعش ھێرشیان کردە سەر گوندی توتک لە خانەقین و لە ئەمجامی ھێرشەکەدا دوو ھاوڵاتی دانیشتووی گوندەکە بریندار بوون کە ھاوکات کارمەندی پۆلیس بوون .
ک.س