گروپێک چەتەی داعش لە نایجیریا بۆسەیان بۆ سەربازانی ئەو وڵاتەدان و لە ئەنجامی پەلامارەکەیاندا ١٣سەرباز کوژران.
گروپێک چەتەی داعش کە بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆژئاوای ئەفریقا (ئیسوپ) پەلامارەکانیان ئەنجامدەدەن، بە چەکی قورس و ڕۆکێت لە گوندی غەزە لە نایجیریا بۆسەیان بۆ سەر کاروانێکی سەربازی دانا.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لەو بۆسەیەدا ١٣ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوون ئاماژەبەوەشکراوە کە سەربازەکان ڕووبەرووی چەتەکان بوونەتەوە و شەڕی قورس ڕوویداوە و زۆرێک لە چەتە پەلاماردەرەکانیش کوژراون.
کاروانە سەربازییەکە لەکاتی چوونیان بوون بۆ بنکەیەکی شاری بۆنی یادی کە ٥٠ کیلۆمەتر لە داماتۆرۆیە دوورە کەوتوونەتە کەمینەکەوە.
ک.س