لە چالاکییەکی گەریلادا ١٦ سەربازی تورک کوژران

لە چالاکیی گەریلاکاندا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەفتانین ١٦ سەرباز کوژراون و زرێپۆشێکی جۆری ڕەئۆ-ش تێکشکێندرا.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە سەر چالاکیی گەریلاکانی لە هەرێمی هەفتانین ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی 'جەنگی هەفتانین'، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک، ڕۆژی ١ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠١:٤٠ خولەک لە گردی کۆنفرانسی گەورە، لە چوار قوڵەوە حەشارگە، مۆڵگە و ئۆتۆمبێلەکانی دوژمنیان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا ١٦ سەرباز کوژران، زرێپۆشێکی جۆری ڕەئۆ تێکشکێندراوە و حەفارەیەکیش گورزی لێدراوە.

ڕاگەشگەیەندراوە: یەکینەکانمان دوای چالاکییەکە بە سەلامەتیی گەڕاونەتەوە بارەگاکەیان.

ش.ف