هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی دوو چالاکی هێزەکانماندا لە ناوچەی باب-ی داگیرکراو لە دژى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک و چەتەکانى حەوت داگیرکەر کوژراون و حەوت چەتەى دیکەش برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکیش تێکشکێندراوە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، بڵاویکردەوە، چالاکیی وەڵامدانەوەمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەرى تورک بۆسەر هەرێمەکە درێژەى هەیە و لەو چوارچێوەشدا لە ڕۆژى ١٧ ى ئەم مانگەدا لە گوندی ئەبلێ لەسنورى شارۆچکەی باب-ی داگیرکراو دوو چالاکییان لە دژى داگیرکەران ئەنجامداوە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو: لە ئەنجامی ئەو دوو چالاکییە تایبەتەدا حەوت چەتە کوژراون و حەوت چەتەى دیکەش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین باسیان لەوە کردووە، لە میانەى ئەنجامدانى ئەو دوو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێندراوە.
لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٨دا سوپای تورک و چەتەکانی، هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، دوای ٥٨ ڕۆژ لە بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان، لە ١٨ی ئازاری ئەو ساڵەدا عەفرینیان داگیرکرد.
ئ.م