لە چالاکیی شەڕڤاناندا ٣ چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند: لە چالاکیی شەڕڤانانیان لە مارع و عەفرین سێ چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک کوژراون.


ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەسەر چالاکیی شەڕڤانانیان لە مارع و عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە هێزەکانمان دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە دەوروبەری شاری مارع چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا.

ئەوەش هاتووە: هەر ئەو ڕۆژە هێزەکانمان جموجوڵی چەتەکانی بەرەی شامیەیان لە دەوروبەری گوندی مالکیەی سەربە شێراوای عەفرین کردە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو چەتەی ئەو گروپە کوژران.

ش.ف