لە چالاکیی شەڕڤاناندا ٤ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، کوژرانی چوار چەتە و سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە عەفرین ڕاگەیاند.


هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە چالاکیی ڕۆژانی ڕابردوویان لە عەفرین بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە ٢٨ی تشرینی دووەم هێزەکانمان لە گوندی مالکییەی سەر بە ناوچەی شەرا، لەدژی بارەگایەکی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە دوو سەربازی سوپای تورک کوژراون".

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:"لە ٢٨ی تشرینی دووەم هێزەکانمان لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری عەفرین لە دژی چەتەکانی 'فیرقات ئەلهەمزە' چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی تێکشکێنرا و چەتەیەکی ناسراوی ناوچەکە بە ناوی رابی ئەبو عارف کوژرا و چەتەیەکیش بریندار بوو".

ئەوەش هاتووە:"لە هەمان رۆژ هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری مارە لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا، چەتەیەک کوژرا".

ش.ف