هەینی, 3 أغس 2018 – 10:40 ڕۆژنیوز ـ شەنگال
ڕێپێوانەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە بەردەم شارەوانیی سەردەشتی سەربە شەنگال دەستیپێکرد، هەزاران هاوڵاتیی شەنگال، دەشتی موسڵ، ڕۆژئاوای کوردستان و هاوڵاتیان سوریان و کلدانی تێیدا ئامادەبوون.
شاندەکەی باکوری کوردستانیش کە لە هەدەپە، کەجەدە، تەژا و دەبەپە پێکهاتوون و دوێنێ لە باکوری کوردستانەوە چووبوونە شەنگال، لە ڕێپێوانی ئەمڕۆدا بەشداریان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی فەرمان، پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و ئاڵای یەبەشە و یەژەشە بەدەستەوە گیران و بەرزکرانەوە.
هەروەها پانکاردێکی گەورە بەرزکرایەوە کە لە سەری نووسرابوو: بە ڕێکخستن و سەرهەڵدان، گەنجانی ئێزدی تۆڵەی فەرمان دەکەنەوە.
ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی دژ بە داگیرکاریی و خیانەت، بەردەوامی پێدرا و لە بەردەم ئەنجومەنی گەلی شەردەشت کۆتایی پێهات.
پاش ڕێپێوانەکە مەراسیمی یادکردنەوەی فەرمانەکە دەستپێدەکات و نوێنەرانی پارتی و ڕێکخراوە بەشداربووەکان لە مەراسیمەکەدا ڕاگەیەندراو و پەیامەکانیان دەخوێننەوە.
ک.ک