لە چەلێ و خواكورك گەریلا سوپای توركی كردە ئامانج

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار لە چەلێ و خواكورك لە دژی سەربازانی سوپای داگیركەری تورك چالاكییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی سەربازێكی تری سوپای تورك پشتڕاستكرایەوە.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاكی گەریلاكانی لەدژی سوپای داگیركەری تورك و هێرشە ئاسمانییەكانی سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕوونیا هێزەكانمان لە ڕۆژی ١٢ی ئاب لەدژی سوپای داگیركەری تورك چالاكییان ئەنجامداوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە:

گەریلاكانی ئێمە لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەرو شەهید ڕوونیا لە ڕۆژی ١٢ی ئاب لەدژی سوپای داگیركەری تورك چالاكییان ئەنجامداوە، زانیاری ورد دەربارەی چالاكییەكانی هەپەگە بەم شێوەیە:

(لە لیجە ئۆتۆمبیلێكی سەربازی كرایەئامانج، كوژراو بریندارهەیە)

هێزەكانی ئێمە كاتژمێر ١٥:٠٠لەدژی ئۆتۆمبیلێكی سەربازی سوپای تورك كە لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ بەرەو بارەگای سەربازی شێكرێ دەچوو لەڕێگەی تاكتیكی تەقاندنەوەدا كرایە ئامانج، لەو چالاكییەدا ئەو ئۆتۆمبیلە زیانی قورسی بەركەوت، ژمارەی كوژراو و بریندارانی دوژمن نەزانراوە، دوای چالاكییەكە سوپای توركیا بە زرێپۆشی سەربازی كوژراو و بریندارەكانی خۆی گواستەوە.

(لەگردی شەكێف سەربازێكی تورك كوژرا)

كاتژمێر ٢٠:٠٠ هێزەكانی ئێمە لەدژی یەكینەیەكی ئۆپەراسیۆن كە لە گردی شەكێف-ی ناوچەی خواكوركی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا جێگیرببوون زنجیرە چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا سەربازێك كوژرا و سەربازێكی تریش برینداربوو، دوای ئەو چالاكییە سوپای داگیركەری تورك لەڕێگەی هەلیكۆپتەرەوە كوژراو و بریندارەكانی خۆی گواستەوە.

(لەگەڤەر ئۆپەراسیۆن)

ڕۆژی ١١ی ئاب، دەمەو ئێوارە سوپای داگیركەری تورك لە ناوچەی كرێ كۆری هەرێمی چارچەلای ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنیان دەستپێكرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا لەنێوان هێزەكانی ئێمە و سوپای داگیركەری تورك شەڕێكی دژوار هاتە ئاراوە، ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە و زانیاری ورد دەربارەی ئۆپەراسیۆنەكە دواتر بڵاودەكەینەوە.

(ئۆپەراسیۆن لە ناوچەی ئیلكێ-ی شرناخ كۆتایی هات)

سوپای داگیركەری تورك ڕۆژی ٩ی ئاب لە ناوچەی لیلكێ-ی شرناخ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییان دەستپێكرد، سوپای تورك دوای یەك ڕۆژ گەڕان لەناو دەشتاییەكاندا كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەكەی هێنا.

(هێرشی ئاسمانی)

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای داگیركەری تورك كاتژمێر ٢٣:٠٠ دەور و بەری گوندی شكەفتان-ی هەرێمی گارێ-ی سەربە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومانكرد، لەو بۆردوومانانەدا هیچ زیانێك بەرهێزەكانمان نەكەوتووە.

د.ح