بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە لە سنووری پارێزگای دهۆك، ۳ هاوڵاتی بریندار بوون.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی توركی داگیركەر، گوندی گرییان لە شارەدێی چەمانکێ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، بۆردومان کرد.
بە وتەی شایەتحاڵەكان، بە هۆی بۆردومانەکەوە، سێ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون كە دوانیان منداڵن و بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.
هەر بە هۆی بۆردومانەكەوە، زیانی مادیی بە خانووی هاوڵاتییەک گەییشتوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە ناوچەی باڵەكایەتی، ٢٥٠ سەر مەڕ و بزنی خێزانێک لەناوچوون.
ئـ ت