لە ڕواندا سەرپێچیکارێکی کۆرۆنا کرایە خواردنی تیمساحەکان

کەسێک لە ڕواندا کرا بە خواردنی تیمساحەکان، پاش ئەوەی سەرپێچی لە ڕێنماییە تەندروستیەکانی تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد لە وڵاتەکەیدا.


لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی وڵاتان ڕێکاری جیا جیان گرتووەتەبەر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە و هەر وڵاتەو سزای جیاوازی بۆ سەرپێچیکاران دیاریکردووە، لە وڵاتی ڕواندای ئەفریقاش حکومەت بڕیارێکی توندی داوە، کە هەرکەسێک سەرپێچی بکات و لە ماڵەکەی بێتە دەرەوە، دەدرێتە تیمساحەکان.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە، کەسێک لە ناوچەی کامونی ڕواندا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە دراوە بە تیمساحەکان، پاش ئەوەی لە ماڵەکەی خۆی هاتووەتە دەرەوە.

ئەلیس کایتیسی، سەرۆکی شارەوانی هەرێمی کامیونی بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، سەرپێچیکارەکە ڕۆژی چوارشەممە خراوەتە ڕووباری نیابارۆنغۆو بووەتە خواردنی تیمساحەکان.

جەختی لەوەشكردووەتەوە کە ئەو سەپێچیکارە دوایین کەس نابێت لەو کەسانەی یاساکان پێشێل دەکەن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ڕواندا، لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاندووە و بە تەنیا لە هەرێمی کامیونیش ٤٠ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش پۆلیسی هەرێمی نیانزای باشوری وڵات، دوو کەسیان کوشت کە قەدەغەی هاتووچۆیان شکاندبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە زیانی ئابووری بە وڵاتەکە گەیاندووە و زۆربەی چالاکییە ئابوورییەکان وڵات ڕاگیراون، حکومەتی وڵاتەکەش خەختی لەوە کردووەتەوە کە هاوکاری کەسانی بێلانە و هەژار دەکەن لەم دۆخە سەپێنراوەدا.

ڕواندا یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئەفریقا و لە چوار پارێزگا پێکدێت، وڵاتەکە پشت بە دەستی کار دەبەستێ و ٩٢٪ی بە کشتووکاڵەوە خەریکە، سیستمی وڵات کۆمارییە، هاوکات کەرتی تەندروستی لە ئاستێکی خراپدایە و بەردەوام نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری پێویستی دەکات.

س.ح