شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، ئۆتۆمبیلێک لە ماتۆرسکیلێکی داو شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
کارزان مەجید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی وت، ڕووداوەکە پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و ماتۆرسکیلێک، شۆفیری ماتۆرسکیلەکە کە مێرد منداڵێکە بەسەختی بریندار بوو، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
س.ح