دووشەممە, 9 يول 2018 – 18:39 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای شارۆچکەی سەیدسادق – سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو بەهۆیەوە هاوڵاتی (أ ، ف ، م) لەدایكبوی ١٩٧٣ گیانی لەدەستداو پێنج هاوڵاتی دیکەش برینداربوون .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان، تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی شاری سلێمانی كراو بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم قوربانیانی ڕوداوەكە بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی سەیدسادقن.
هەروەها لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و بەپێی ماددەی ٢٤ی هاتووچۆ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە ڕاگیراوە.
س.ح