لە ڕووداوێکدا ٢ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ سەر ڕێگای شارۆچكەکانی خانه‌قین - کەلار، به‌هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.


ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر ڕێگای گشتی نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كه‌لار و خانه‌قین، دوو ئۆتۆمبیل پێكیاندادا، بەهۆیەوە دووکەس گیانیان لەدەستدا.

به‌ پێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، کە لە پۆلیسی خانه‌قین وەریگرتووە، ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك گوندی مێخاس بووه‌، تێیدا دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری فۆرت و دینا، بەیەکیانداداوە، دوو كه‌س لە ناو ئۆتۆمبێله‌ دیانه‌كە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

س.ح