لە ڕووداوێکدا ٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان دەربەندیخان – شارەدێی وارما، چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتییەکیش برینداربوو.


كەمێك پێش ئێستا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەسەر ڕێگای شارۆچکەی دەربەندیخان - شارەدێی وارماوا، لە نزیك فلكەی گوندی (قلیجە) دوو ئۆتۆمبێل پێکیانیاندا و بەهۆیەوە پێنج قوربانی لێکەوتەوە.

ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی، 'نیسان سیدرك – مارسیدس' تایبەت ڕوویداوە، بەهۆیەوە چوار سەرنشینی نیسیانەکە گیانیان لەدەستداوە و شۆفێری مارسیدسەکەش بە سەختی بریندارە.

پۆلیس گەشتووتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و بریندارەکەش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، یەکەمین هۆکاری مردن لە هەرێمی کوردستاندا ڕووداوەکانی هاتووچۆیە، کە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ خراپی ڕێگاوبان و هەروەها پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.

س.ح