شەممە, 16 يون 2018 – 12:00 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکیی شاری کەرکوک ـ شارۆچکەی خورماتوو دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری هۆندای سۆناتا و توێتا کرۆلا بەیەکیاندادا.
بەهۆی ئەو ڕووداوەوە چوار کەس لەناو هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا، کە لەناویاندا کوڕ و باوکێک هەیە، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلی هۆنداکەش برینداربوو.
ش.ف