سێشەممە, 24 يول 2018 – 11:39 ڕۆژنیوز – چەمچەماڵ
بەیانی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکى جۆری ئۆپترا کۆنترۆڵی لەدەستدا و لە چوار کرێکار-ی پاککردنەوەی دا.
یەکێک لە کرێکارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە و دوو کەسەکەی دیکەش لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەون لە شارۆچکەی چەمچەماڵ.
شۆفێرەکەش بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.
س.ح