لە سنووری شارۆچکەی خورماتوو، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆە، دوو برا گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرامبەر دوو ڕێییانی نەوجول، قادر کەرەم، لە سنوری شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی زەنون عەبدولکەریم، ڕێگەپێدراوی پۆلیسی هاتووچۆی خورماتوو، بە ڕوژنیوزی داوە، ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی تەکسی پێیکیانداداوە، دوو براکە کە گیانیان لەدەستداوە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون و دانیشتووی شارۆچکەی داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوکن.
د.ع