لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای شارەدێی لەیلان – شاری کەرکوک، منداڵێک گیانی لەدەستد.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی کەرکوک بە ڕۆژنیوز-ی ڕاگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵ گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی تریش کە خزم و کەسوکاری یەکن بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەرچاوەکەی تەندروستی ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا بریندارەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و تەندروستیان جێگیرە .
ها-ع