لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای هەولێر –کەرکوک، بەهۆی پێکدانی سێ ئۆتۆمبێلەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک گوندی دۆڵە بەکر ڕوویداوە لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان شاری هەولێر و کەرکوک.
هۆکاریی ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب بووە، کە بەهۆی تیژڕەویەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە تانکەرێکی سوتەمەنیدا، پاشان ئۆتۆمبێلێکی تاکسی بەهۆی ڕووداوەکەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە شەقامەکە دەرچووە.
لە ڕووداوەکەدا شۆفێری نیسان پیکابەکەو سەرنشینێک گیانیان لەدەستداوە.
د.ع