لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتوڕسکیڵێکەوە لە خورماتوو، کەسێک گیانی لەدەستد و کەسێکی دیکەش برینداربوو.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی خورماتووی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و دووکەس بوونە قوربانی

زەنون عەبدولکەریم، ڕێپێدراو لە بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی هاتووچۆی خورماتوو، بۆ ڕۆژنیوز وتی: پاسێکی نەفر هەڵگر و ماتۆڕسکیلێک بەیەکیانداداوە و شۆفێری ماتوڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری پاسەکەش بریندار بووە.

د.ع