لە ڕووداوێکی هاتووچۆ ٣ کەس بوونە قوربانی

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا کە لە نێوان‌ دوو ئۆتۆمبێلدا لە سنووری دهۆک ڕوویدا، كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.


شه‌وی ڕابردوو، لەسه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی شاره‌دێی مانگێش و كۆمه‌ڵگای باگیرا' لە سنووری پارێزگای دهۆک، دوو ئۆتۆمبێل پێکیانیاندا و سێ قوربانی لێکەوتەوە.

بە وتەی ئازاد ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك بۆ ڕۆژنیوز، ڕووداوەکە بووە بەهۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرێک و برینداربوونی دوو سەرنشین.

س.ح