بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمێلێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، ژنێک گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای هەورامان- هەڵەبجە، ٦ کەس بوونە قوربانی.
موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئوتومبێلێکی جۆری جێب لیبرتی لەسەر ڕێگای هەڵەبجە- هەورامان نزیک بازگەی دەرەشیش، ژنێک بەناوی (س، ع، س) تەمەن ٢٣ ساڵ دانیشتووی پارێزگای سلێمانی، گیانی لەدەست داوە، پێنج سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
وتیشی: پاش ڕەوانەکردنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، لەبەر سەختیی برینەکانیان، دوو برینداریان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر و تەرمی ژنەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە .
ئاماژەی بەوەش كرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ٢٤هاتوچۆ، بەند کراوە.
ئـ ت