ئۆتۆمبێلیکی کرێکارانی کامپی پەنابەرانی مەخمور کە بەرەو بەغدا دەچوو، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و لە ئەنجامیدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی ڕێگرییەکانی پەدەکە، کرێکارانی کامپی پەنابەرانی مەخمور ڕوو لە شارەکانی عێراق دەکەن، کاتژمێر ٠٦:٤٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلیکی کرێکارانی کامپەکە کە بەرەو بەغدا لە ڕێدا بوو، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.
لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا کە لەسەر ڕێگای شرگات و بێجی ڕوویدا، چوار کرێکاری خەڵکی کەمپی مەخمور گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەشیان بریندرابوون.
ناوی ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە بەمشێوەیەیە:
دەنیز خەلیل دەنیز
محەمەد سیسۆ تاهیر
هۆگر موسا یوسف
جیهاد محەمەد حەجی محێ
هەروەها فەرهاد خەلیل دەنیز (برای دەنیز خەلیل دەنیز) و سەربەست نازمی زیاڤ، لەو ڕووداوەدا برینداربوون.
خەڵکی کامپەکە بە بیستنی هەواڵی ئەو ڕووداوە بەرەو سیتەرەکە بەڕێکەوتوون و چاوەڕێی گەیشتنی تەرمەکان دەکەن.
پێشبینی دەکرێت خانەوادەی شەهیدانی کامپەکەش بۆ ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، مەراسیمێک ڕێکبخات.
ب.ک