لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە بەردەڕەش چوار کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر ڕێگای شارۆچکەی بەردەڕەش چوارکەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.


درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی ئیسماوا، لەسەر ڕێگای بەردەڕەشی سنوری پارێزگای دهۆک ڕوویدا.

ڕووداوەکە بەهۆی ئەوەوە ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت خۆی بە لێواری ڕێگاکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە ڕووداوەکە دروستبووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون، سەرەتا سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسەکەی دیکەشیان برینداربوون، دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەوە یەکێکی دیکە لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

ک.س