لە کامپی مەخمور ئێوارەخوانێک ڕێکخرا

لە کامپی پەنابەرانی مەخمور، ئێوارەخوانێک بۆ دانیشتوانی کامپەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی عەشتار و شارەوانی مەخمور ڕێکخرا.


لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخمور، وەک نەریتێکی ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا لەلایەن ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی عەشتار و شارەوانی مەخمور، ئێوارەخوان بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدەدرێت، ئێوارەی ئەمڕۆش بەردەوامی بەو نەریتە درا و ئێوارەخوانێک ئەنجامدرا.

مەلا محێدین، لەدوای ڕۆژوو شکاندن قسەی کرد و وتی: پێغەمبەر درودی خوای لێبێت دەفەرموێت، خێری ڕەمەزان و ئیسلام لە شەوی قەدردایە، ئێمە شەوی پیرۆزی قەدر لە هەموو مسوڵمانان و دانیشتوانی کامپەکە پیرۆز دەکەین، خوا دۆزی گەلی کورد سەربخات و ئێمە لەدەستی زاڵمان ڕزگار بکات.

د.ع