بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کامپی دارەشەکرانی سنووری پارێزگای هەولێر، پێنج ژن و منداڵ سووتان و لەژێر چاودێریی پزیشکییدان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شاری ستانیی هەولێر، ڕووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ و بەهۆی بڵاوبوونەوەی غاز لە سۆپا بوە، لە ئەنجامیشدا دوو ژن و سێ منداڵ سووتاون، ئێستا لە نەخۆشخانە ن و لە ژێر چاودێرییدان .
بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی سۆپای غاز بڵاوکردوەتەوە:
١-نابێت بوتلی غاز لە ژورەوە بێت .
٢-نابێت کارەبا و غاز بەیەکەوە بەکاربێت .
٣-نابێت سۆندەو سەری منەزەمی عادی بەکاربێت.
٤-نابێت نزیک پەردە بێت .
٥-دەبێت هەوا گۆڕکێ بەردەوام هەبێت لە شوێنەکە.
٦-ئەگەر بۆنی غازت کرد هیچ شتێک بەکارمەهێنە تەنها دەرگا و پەنجەرە بکەوە.
ش.ف