هەینی, 3 أبر 2020 – 21:50 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کامپی نەورۆز لە شاری دێرکی سەر بە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە ئاوارەکانی سەرێکانی و زڕگانی تێدا نیشتەجێیە، بەهۆی تەقینەوەی زۆپاوە ئاگرکەوتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز، لە ئەنجامی ئاگر کەوتنەوەکەدا دوو منداڵی تەمەن ٨ ساڵ و منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و منداڵێکی دیکەی تەمەن ٦ ساڵ سوتان و گیانیانلەدەستداوە.
هەروەها سێ منداڵی دیکەی تەمەن (١٢،١٠،٣) ساڵان بە سوتان برینداربوون و بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی تەندروستی گوسترانەوە بۆ نە خۆشخانەی شەهید هۆگر لە شارۆچکەی دێرک.
ک.س