لە یادی شەشەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی چەتەکانی داعش، لە ناوەندی شاری کۆبانێ مەراسیمێکی پیرۆزبایی بۆ ئەو سەرکەوتنە ڕێکخرا.
مەراسیمەکە ئەمڕۆ لەمەیدانی شەهید عەگید، بە بەشداری سەدان هاوڵاتیی و ئەندامانی بەڕێوەبەری خۆسەری هەرێمی فوراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوڵاتیانی کانتۆنی کۆبانێ بەڕێوەچوو.
شەش سال لەمەوبەر یەکینەکانی پاراستنی گەل – یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن – پەپەژە دوای شەڕێکی قارەمانانەی ١٣٤ڕۆژە کە لە مانگی ٩ی ٢٠١٤ دەستیپێکرد کۆبانێ لە دەستی چەتەکان ڕزگار کرا.
ک.س