پۆلیسی کەرکوک، دەستبەسەرداگرتنی ١٤ ملێۆن ٦٠٠ هەزار حەبی قەدەغەکراوەی لە کۆگایەکدا ڕاگەیاند.
شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی شۆراوی شاری كەركوك، كە دەكەوێتە بەشی باكوری شارەكە، لە ئۆپراسێۆنێكدا بەسەرپەرشتی پۆلیسی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دەست بەسەر ١٤ ملێۆن و ٦٠٠ حەبی قەدەغەكراوە گیرا.
بە پێی زانیارییەكانی ڕۆژنیوز، ئەو حەبەی دەستی بەسەردا گیراوە، لە جۆری ترامادۆڵە و بە پێی یاسایی ٢٨ی ماددەی هۆشبەر فەرمانی دەسگیركردن بۆ خاوەنی كۆگاكە دەكراوە، لە كاتی ئۆپراسێۆنەكەشدا دوو كەس دەسگیركراون.
ڕۆژنیوز ئەوەشی زانیوە، كە حەبەكان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك.
د.ع