لە کەرکوک پیلانگێڕی سەر ئۆجالان شەرمەزاركرا

لە شاری كەركوك بە گردبوونەوەیەك پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزار كرا، هاوكات لە ڕێگای سینەفیزیۆنەوە گەلەكۆمەی سەر ئۆجالان و سیستمی زیندانی ئیمرالی پیشنای ئامادەبووان درا.


تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان- هەرێمی كەركوك، لە بارەگای خۆی لە شارەکە، ئەمڕۆ کە هاوکاتە بە تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر ڕفاندنی ئۆجالاندا، گردبوونەوەیەکی ڕێکخست.

لە چالاکییەکەدا لە ڕێگای سینەفیزیۆنەوە وردەكاری گەلەكۆمەی نێودەڵەتی سەر ئۆجالان و سیستمی سەختی زیندانی ئیمرالی پیشانی ئامەدبووان درا، دواتر ئامەد كەركوكی بەیاننامەی چالاکییەکەی خوێندووە.

لە بەیاننامەکەدا وێڕای شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەکە، تێیدا هاتبوو:‌ لە ئه‌مڕۆدا به‌هه‌مان ڕۆحیەتی به‌رخۆدانییه‌وه ‌به ‌درووشمی"گۆشه‌گیریی تێكده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین، كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین"، ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌پیلانگێڕییه‌ك ده‌بینه‌وه‌.

هەروەها هاتوبوو، دەوڵەتان بەو پیلاگێڕییە ئامانجی زۆریان هەبوو، بەڵام هەموو ئەو پیلانانە هەموو بە بەرخۆدانی ئۆجالان و گەلەکەمان پوچەڵکراوەتەوە.

س.ح