لە کەرکوک پێشوازی لە چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەکرێت

لە کەرکوک لە لایەن سەرۆکی بەرەی تورکمانییەوە پێشوازی لە یەکێک لە سەرۆک چەتەکانی دەوڵەتی تورک، کە دەستی لە داگیرکردنی عەفرین دا هەبووە دەکرێت.


دوێنی لە بارەگای بەرەی تورکمانی لە کەرکوک، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی پێشوازیی لە سەرۆک چەتەی دەوڵەتی تورک محەمەد وەجییە جومعە، کە خۆی بە سەرۆکی تورکمان لە عەفرین دەناسێنێت کرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات لە دیدارەکەی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، سوپاسی چەتەی تورک محەمەد وەجییە جومعەی کردووە، کە ڕۆڵیان هەبووە لە داگیرکردنی عەفرین و دەست بەسەرداگرنتی ئەو شارە.

هەمیشە دەوڵەتی تورک و چەتاکانی لە ڕۆژانی جەژن و ڕۆژە  خۆشەکاندا کاری لەمشێوەیە دەکەن و دەیانەوێت هاووڵاتییان نیگەران بکەن، لە جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردووشدا بەهەمانشێوە فاتیح یڵدز، باڵێۆزی دەوڵەتی تورکیا لە عێراق هاتە شاری کەرکوک و لەلایەن ئەرشەد ساڵحی-یەوە پێشوازیی لێکرا و کۆنسوڵەکەی دەوڵەتی تورک کەرکوکی دێرینی بە شارێکی تورکی ناوبرد، ئەوەش بووە هۆی نیگەرانیی هاوڵاتییانی شاری کەرکوک و پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو شارە و چەندین کاردانەوە و ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە.

ک.س