لە کەلار تا هاتنی شەو چالاکی بۆ ئەنفال ئەنجامدرا

 لە بەیانی ئەمڕۆوە لە گەرمیان دەست بە چالاکییەکانی مەراسیمی ٣١ساڵەی یادی ئەنفال کرایەوە، تا هاتنی شەو چالاکیی بەردەوام بوو، کۆتا چالاکیش ئەنجامدانی دیدارێک و نمایشکردنی کورتە فیلمێک بوو.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌  هۆتێل له‌نده‌ن ئای، له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌نته‌ر دیراساتی ستراتیجی جینۆساید و ئه‌نفالی گه‌لی كورد، دووه‌م دیداریی تایبەت بە ئەنفال ئه‌نجامدا، له چایخانەی میللەتیش فیلمێک نمایشکرا.

سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌، وته‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری دیدار و وتاری  ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی تایبه‌ت له‌كه‌لار خوێندرایه‌وه‌ .

له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌می دیداره كه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چالاكییه‌كانی ڕاگه‌یاندنی تاوانی ئه‌نفال كرا، پ.ی.د كاوزه‌ ڕه‌زا، مامۆستای زانكۆ، قسه‌ی كرد و وتی: ڕاگه‌یاندنی كوردی نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست کار لەسەر ئەنفال بكات، ئه‌وه‌ی كردویەتی ته‌نها شتێكی سنوردرە، له‌ كاتێكدا ده‌بێت ڕاگه‌یاندنی كوردی ده‌م و چاوێكی كاریگه‌ریی تاوانی ئه‌نفال پیشان بدات .

پاشان، حه‌سه‌ن بارام چاودێری سیاسی، له‌ ڕووی چالاكییه‌ سیاسیه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ تاوانی ئه‌نفالكرد، باسی له‌وه‌ كرد ئه‌نفالكردن و ئه‌تكردنی كورد به‌رده‌وامی هه‌یه‌، نوێترین نموونه‌ش شه‌نگال و خورماتووه‌، وتیشی: ئیتر پێویست ناكات كه‌س و كاری ئه‌نفال جلی ڕه‌ش له‌به‌ر بكه‌ن به‌ڵكو پێویسته‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگا جیاجیاكانه‌وه‌ تاوانی ئه‌نفال به‌ دونیا بناسێن.

ته‌وه‌ری دووه‌می دیداره‌كه‌، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ چالاكییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە گەرمیان کرا.

هەر لە درێژەی چالاکییەکانی تایبەت بە ئەنفال و لە پیناو بە کلتور کردنی سینەما، چایخانەی میللەت لەپرۆژەیەکی نوێیدا، بڕیاری داوە هەفتانە، یەک فیلمی سینەمایی نمایش بکات، یەکەم فیلمی ئەو پرۆژەیە تایبەت بوو بە ئەنفال، بەناوی کورته فیلمەکە ناوی یەک ئین ۱٨۲ هەزار  (1in 182000 ) ، له دەرهێنانی کۆسرەت بورهان.

د.ع